ھێرشی تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلوی سووریا کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410291-ھێرشی_تورکیا_بۆ_سەر_شاری_قامیشلوی_سووریا_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
ھەسەدە: لە هێرشە ئاسمانییەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلوی سووریا چوار چەکداری ھێزەکانی سووریای دیموکرات کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 09, 2022 22:26 Asia/Tehran
  • ھێرشی تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلوی سووریا کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

ھەسەدە: لە هێرشە ئاسمانییەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلوی سووریا چوار چەکداری ھێزەکانی سووریای دیموکرات کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات «ھەسەدە» لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: لە هێرشی خۆفرێکی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلوی سووریا چوار چەکداری ھێزەکانی سووریای دیموکرات کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ھەسەدەدا ئاماژە بەوەش کراوە،  لە کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە، لە قامیشلوی سووریا هێرش کرایە سەر ترۆمبیلێکی چەکدارانی ھەسەدە کە لە ئەنجام دا چوار ئەندامی ھێزەکانی سووریای دیموکرات کوژران و سێی دیکەشیان لێ برینداربوو.

ھەسەدە ئەوەشی ڕاگەیاندوە کە، سوپای تورکیا بەم دواییانە بە هێرشی توندوتیژ و دژەمرۆڤانە لە هەوڵی دروستکردنی ترس و نائاسوودەییە لە ناو خەڵکی سووریادا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە، ئێمە وەک هێزەکانی سوریای دیموکرات دووپاتی دەکەینەوە کە بەهەر نرخێک بێت لە هەموو هەلومەرجێکدا خەڵکەکەمان و دەستکەوتەکانیان دەپارێزین و تۆڵە لە داگیرکەرانی تورکیا دەکەینەوە.