جێگیر بوونی سوپای سووریا لە ھێڵەکانی پێشەوەی بەرەی بەرنگاربوونەوەی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410419-جێگیر_بوونی_سوپای_سووریا_لە_ھێڵەکانی_پێشەوەی_بەرەی_بەرنگاربوونەوەی_تورکیا
سەرچاوە کوردییەکانی سووریا باسی جێگیر بوونی سوپای سووریا لە ھێڵەکانی پێشەوەی بەرەی بەرنگاربوونەوەی ھێرشەکانی تورکیا لە پارێزگای ڕەققەیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 14, 2022 04:42 Asia/Tehran
  • جێگیر بوونی سوپای سووریا لە ھێڵەکانی پێشەوەی بەرەی بەرنگاربوونەوەی تورکیا

سەرچاوە کوردییەکانی سووریا باسی جێگیر بوونی سوپای سووریا لە ھێڵەکانی پێشەوەی بەرەی بەرنگاربوونەوەی ھێرشەکانی تورکیا لە پارێزگای ڕەققەیان کردووە.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی «وەتەن»، ڕووسیا ئاستی ھاواھەنگی و ڕێکخستنی نێوان سوپای سووریاو ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە»ی بەرزتر کردووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ھاوکارییانە بە مەبەستی خۆش کردنی بەستێنی جێگیرکرانی ھێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی «ئەلتەبەقە» و گردوپەڕی باکووری پارێزگای ڕەققە ئەنجام دەگرن.

سەرچاوەکانی نزیک لە «ھەسەدە» لەم بارەیەوە وتوویانە، ئەفسەرانی ڕووسیا لەم ماوەیەدا کۆبوونەوەیەکیان لەنێوان ئەفسەرانی سوپای سووریاو سەرکردە سەربازییەکانی «ھەسەدە» لە شاری «ئەلتەبەقە» پێک ھێناوەو لەو کۆبوونەوەیەدا پرسی مۆڵ درانی ھێزی تازەی سوپای سووریا لە گردوپەڕی باکووری ڕەققەو دەڤەری «ئەلتەبەقە» تاوتوێ کراوە.

بە پێی وتەی ئەم سەرچاوانە، دانیشتنێکی دیکەش ڕۆژی ھەینی لە نێوان ئەفسەرانی ڕووس و نوێنەرانی «ھەسەدە» بەڕێوە چووە ھەتا شوێنی سەقامگرتنی ھێزەکانی سوپای سووریا دیاری بکرێت بۆ ئەوەی بە کشانەوەی کورد لەو پێگانە ھێزەکانی سوپا تیایاندا نیشتەجێ بن.