جەختی بەشار ئەسەد لەسەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی بناغە ھزرییەکانی تیرۆر
سه‌رۆک کۆماری سووریا به جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بناغه ھزرییه‌کانی تیرۆر وتی: خەباتی دژی تیرۆریزم ته‌نیا به ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی ناکرێت،ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وه سنوور ناناسێت و به‌خێرایی له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی دیکه بڵاو ده‌بێته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی هەواڵدەریی فەرمی سووریا(سانا)،«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا، لە دیدارێکدا لەگەڵ «یەکاندیت ماشیگۆ دلامینی»، جێگری وەزیری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هاوکارییەکانی کۆماری ئەفریقیای باشووری، جەختی لە گرنگیی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان وڵاتان کردەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایشت.
«بەشار ئەسەد» ڕایگەیاند، جیهان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت و ئەم ئاڵۆزییەش بەهۆی پرسی ئۆکرانیا یاخود پێشهاتەکانی سوریا و یەمەن و لیبیا و ناوچەکانی دیکەوە نییە، بەڵکو بەهۆی لێکەوتەکان و کاریگەرییە ئابوورییەکانی ئەو ئاژاوەگێڕانەیە، کە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
سه‌رۆک کۆماری سووریا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێویستیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ تیرۆر کرد‌و وتیشی: ئایدۆلۆژیای توندڕه‌و له ڕێگای ئینته‌رنێت و فه‌زای مه‌جازییه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌م ڕاستیه‌ش پێویستیی گرنگی دان به پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان وڵاتان له بواره ئابووری و ڕۆشنبیرییه‌کان زیاتر ده‌کات .
سه‌رۆکی سووریا هه‌روه‌ها رۆڵی ئه‌فریقیای باشووریی وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به گرینگ زانی و هاوکات پشتیوانیی ئه‌م وڵاته‌ی بۆ گه‌لی سووریا له شه‌ڕی دژه تیرۆر و به‌رگریکردن له مافی سورییه‌کان له ناوچه داگیرکراوه‌کانی جۆلان به‌رز نرخاند.
«یەکاندیت ماشیگۆ دلامینی»، جێگری وەزیری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و هاوکارییەکانی کۆماری ئەفریقیای باشووریش، هه‌ر لە دیدارەکەدا باسی ماوه‌ی دوور و درێژی ناسه‌قامگیریی وڵاته‌که‌ی و پاڵپشتیی سووریای کرد له‌و ماوه‌یه‌دا و وتیشی: پێشهاته‌کانی ئه‌مڕۆی سووریا پێویستی به ھاوبەشی و گفتوگۆی بەکۆمەڵ ھەیە لە ئاراستەی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکە.