ئه‌یلوول 29, 2022 21:14 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی حەوتەی فەرھەنگیی ئێران لە سووریا

حەوتەی فەرھەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا دەستی پێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ حەوتەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە بە ئامادەبوونی «لەبانە مشەووەح» وەزیری ڕۆشنبیریی سووریا و «بەشار جەعفەری» جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا و بەشێک لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە و بەرپرسانی ئێرانی و ئێرانیانی دانیشتووی سووریا دەستی پێ کرد.

به‌ڕێوه‌ چوونی کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕیی بەرپرسانی کاروباری فه‌رهه‌نگیی دوو وڵات، شێوازی ژیانی خه‌ڵکی ئێران، نمایشکردنی هه‌ندێ فیلمی ئێرانی، وۆرکشۆپی جۆراوجۆری فه‌رهه‌نگی له‌وانه‌ فیلمسازی، و دامه‌زراندنی پێشانگای به‌رهه‌مه‌ جۆراوجۆره‌کانی فه‌رهه‌نگیی ئێران  وەک فەرش، بە ئامانجی ناساندنی فەرهەنگی ئێران بە ھۆگرانی سووری، لەو بەرنامانەی حەوتەی فەرهەنگیی ئێران لە سووریایە.

«حوججەتولئیسلام محەممەد مەهدی ئیمانی پوور »بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگی و پەیوەندیی ئیسلامیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «مەهدی سوبحانی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریا و بەشێک لە بەرپرسانی دامودەزگاکانی ئێران کە بنکەیان لە سووریایە و کۆمەڵێک لە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە بەشدارییان لە مەراسیمی کردنەوەو دەستپێکی حەوتەی فەرهەنگیی ئێران لە سووریا کرد.

حەوتەی فەرهەنگیی ئێران لە سووریا بەگوێرەی یادداشتە فەرهەنگییە ئاڵوگۆڕکراوەکانی نێوان هەردووک وڵات و بە ئامانجی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان، کاریگەریی فەرهەنگی و فراوانکردنی پەیوەندییە فەرهەنگی و هونەریەکان و خستنەڕووی دەسکەوتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ناساندنی شارستانیەتی نوێی ئیسلامی-ئێرانی لە دیمەشق بەرپاکراوە.

سەرپەیڤ