«بەشار جەعفەری» بوو بە باڵوێزی سووریا لە ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i411905-بەشار_جەعفەری_بوو_بە_باڵوێزی_سووریا_لە_ڕووسیا
«بەشار جەعفەری»، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا، ڕۆژی چوارشەممە وەک باڵوێزی ئەو وڵاتە لە ڕووسیا دەستنیشان کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2022 05:11 Asia/Tehran
  • «بەشار جەعفەری» بوو بە باڵوێزی سووریا لە ڕووسیا

«بەشار جەعفەری»، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا، ڕۆژی چوارشەممە وەک باڵوێزی ئەو وڵاتە لە ڕووسیا دەستنیشان کرا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «بەشار جەعفەری» پێش ئەوەی بەرەو ئەرکە نوێیەکەی بەڕێبکەوێت لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا «جەعفەری» وەک باڵوێزی کۆماری عەرەبیی سووریا لە ڕووسیا سوێندی یاسایی خوارد.

هەروەها «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریاش ئامادەی ئاھەنگی سوێندخواردنەکەی «بەشار جەعفەری» بوو.