تشرینی یه‌که‌م 27, 2022 12:13 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی حکومەتی سوریا لەسەر جێبەجێکردنی بەرنامەکانی ئاشتەوایی نێوخۆیی

دەوڵەتی سووریا وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی ڕاپەڕاندنی بەرنامەکانی ئاشتەوایی نێوخۆیی،وتی: بەنیازە کۆتایی هاتنی ھەل و مەرجی شەڕلە گەڕەکەکانی پایتەخت ، ئەو ناوچەیەی کە بە پارێزگای ریف دیمەشق ناسراوە، ڕابگەیەنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، لەم ڕۆژانەدا شاری «دوما»، ناوەندی ناوچەی «غوتە» لە گردوپەڕی دیمەشق، شایەتی جێبەجێکرانی بەرنامەی ئاشتەوایی نێوخۆیی و گەڕانەوەی خەڵکە.

شاری دوما کە بە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیمەشق هەڵکەوتووە، مۆڵگەی گرووپە تیرۆریستییە چەکدارەکان بووە و لەژێر کۆنترۆڵی تاقمی ناسراو بە جەیشولئیسلام بە سەرۆکایەتیی «زەهران عەلووش» دا بووە. لە ئێستادا خەڵک

لەڕێگەی بەرنامەکانی ئاشتەوایی نێوخۆییەوە  ناپەیوەستیی خۆیان بەگروپە تیرۆریستییەکان ڕادەگەیەنن و ئەوانەش کە بە جۆرێک  تێوەگلاون پەژیوانی دەردەبڕن.

هەر لەبەر ئەمەش ​​زۆرێک لە گەنجان خۆیانیان بە دەزگاکانی حکومەت ناساندووە ھەتا بە شێوەیەکی یاسایی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەیاندا بکرێت و بتوانن بەبێ هیچ نیگەرانییەک درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان بدەن.

«هیشام ئەلمەماء» سەرۆکی شارەوانیی دیمەشق دەڵێت، ئامانج ئەوەیە کە ژیانی ئەم ناوچەیە ئاسایی بکرێتەوە.

ناوچەی دوما نزیکەی چوار ساڵ لەمەوبەر بە هەوڵی گەنجانی بەرگریکاری پیرۆزگەکان و خەباتکارانی خۆڕاگری لە ئێرانەوە تا لوبنان لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کرا.

سەرپەیڤ