تشرینی دووه‌م 03, 2022 07:17 Asia/Tehran
  • هەوڵی سوریا بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەمپی یەرموک

حکومەتی سوریا لەم دواییانەدا هەستاوە بە ئاوەدانکردنەوەی کەمپی فەلەستینیی یەرموک لە گردوپەڕی دیمەشقی پایتەخت دا.

هاوکات لەگەڵ داگیرکرانی فەلەستین لە لایەن تاقمە تیرۆریستییە زایۆنییەکانەوە لە ساڵی  ١٩٤٨زایینی ، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی فەلەستین ماڵ و حاڵی خۆیانیان لەدەستداو پەنایان بۆ وڵاتانی دراوسێ لەوانە سوریا بردو یەکێک لەو مۆڵگانەش کە بۆ پەناخوازانی فەلەستینی لە سووریادا دابین کراوە ھەمان کەمپی «یەرموک»ـە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن لە دیمەشقەوە ، حکومەتی سوریا ئاوەدانکردنەوەی کەمپی یەرموکی فەلەستینی لە گردوپەڕی باشووری دیمەشق کردووە بە ئەوبەرایەتییەکی بەرنامەکانی بۆ ئەوەی ئەم کەمپە بەردەوام بێت و ببێتە ناوەندی فەلەستینییەکانی دانیشتووی ھەندەران و ھێمایەکی پابەندبوونی گەلی فەلەستین بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان.

«تاریق کیریشاتی»، پارێزگاری دیمەشق، لەم بارەیەوە وتوویەتی: بەنیازین بەشێوەیەکی خێرا بەرنامەی ئاوەدانکردنەوەی ئەم کەمپە بە بەشداریی دامودەزگاکان و چالاکوانانی کۆمەڵایەتی بەرەوپێش ببەین ھەتا لە داھاتوویەکی نزیکدا گەڕانەوەی بەربەرەی خەڵکی ئاوارە ببینین.

حکومەتی سووریا بە دابینکردنی پێدوایستیی ژێرخانی و خزمەتگوزاری بۆ ئەم ناوچەیە هەوڵ دەدات بەستێن بۆ  گەڕانەوەی خەڵک ئامادە بکات.

کەمپی یەرموک لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانی دژبەری حکومەتی سوریاوە داگیرکرا. داعش لە ساڵی ٢٠١٥ لە ژێر دەستی تیرۆریستانی دیکە دەری هێنا و بۆخۆی داگیری کرد. دوای ئەوە حکومەتی سوریا توانی ڕزگاری بکات. بە پێی دوایین ڕێژەکان ھەتا بەرلە قەیرانی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ نزیکەی ٦٠٠ ھەزار فەلەستینیی نیشتەجێی ئوردووگای یەرموک بوون.

سەرپەیڤ