تشرینی دووه‌م 05, 2022 23:19 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەک لە دھۆک ڕووی دا

ەقینەوەی تەنکەرێک له‌ پارێزگای دهۆکی ھەرێمی کوردستان بریندار بوونی ١٢ کەسی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، سەرچاوەکانی ھەواڵ لە ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە باسی تەقینەوەی تەنکەرێکی سووتەمەنییان کردووە لە پارێزگای دهۆک کە به‌هۆیه‌وه‌ ١٢ که‌س برینداربوونە.

وەک سەرچاوەکان باسیان کردووە لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە ئاگر لە شوێنی ڕووداوەکە کەوتووەتەوەو لە ئێستادا تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی له‌هه‌وڵی کۆنتڕۆڵ کردن و کوژاندنەوەی ئاگره‌که‌ن.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان ئەم  تانکەرەی گواستنەوەی سوتەمەنی لەسەر ڕێگای دهۆک بۆ فایدە به‌هۆکارێکی نادیار ته‌قیوه‌ته‌وه‌ کە  له‌ ئه‌نجام دا ١٢ کەس برینداربوونە، له‌ئێستاشدا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌که‌ و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، سه‌رجه‌م برینداره‌کان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی دهۆک کراون. 

لای خۆیه‌وه‌، «بێوار عەبدولعەزیز» وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی دهۆک ڕایگەیاندووە: بەهۆی گڕگرتنی تانکەرێکی سوتەمەنی لەسەر رێگای موسڵ بۆ دهۆک، چوار کارمەندی بەرگری شارستانیش برینداربوونە.

سەرپەیڤ