کانونی یه‌که‌م 02, 2022 15:11 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سوریا بەرامبەر بە بەیاننامەی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە چەکی کیمیایی

وەزارەتی دەرەوەی سوریا کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی سەبارەت بە چەکی کیمیاوی نیشان دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو بەیاننامەیەی نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوەو سیاسەتی ئەمنی سەبارەت بە چەکی کیمیایی، هەوڵدانێکە بۆ بەلاڕێدابردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دیارە سوریا بە درێژایی مێژووی خۆی ئەو قەت چەکی لەو جۆرەی بەکارنەهێناوە و بەکاریشی ناهێنێت.

به پێی ئەم بەیاننامەیە بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی و نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا بەردەوامن لە چەواشەکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن وڵاتانێکی وەک سووریاو ڕووسیاوە بە ئامانجی ناوزڕاندنی ئەو دوو وڵاتە و پەردەپۆشکردنی کەڵکاژۆیی خۆیان لە وەھا کەیسێک لە ئاراستەی ئامانجە کۆلۆنیالیستییەکانیان.

لە درێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە: ئەم چەکانە لە ئەوروپا داهێنراون و لەلایەن هەندێک وڵاتی ئەوروپی و ئەمریکاوە لە زۆر شوێنی جیهان بەکاربراون و بەم پێیە نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا ناتوانن خۆیان لە پشت ئەم درۆیانە بشارنەوە، چونکە بەکارهێنانی ئەو چەکانە بە تایبەتی و چەکی ناڤۆکی بە گشتی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان ئاماژەیە بۆ چەواشەکردنی ڕاستییەکان.

ئەم بەیاننامەیە لە کۆتاییدا دەشڵێت: سوریا جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە مێژووی خۆیدا ئەو جۆرە چەکانەی قەت بەکارنەهێناوە و بەکاریشی ناهێنێ و ئەوانەی لە سوریا بەکاریان هێناوە گروپی تیرۆریستی و دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بوونە.

سەرپەیڤ