کانونی یه‌که‌م 09, 2022 15:25 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی سوریا و عێراق لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان

سەرۆکانی ئەنجومەنی وەزیرانی سوریا و عێراق جەختیان لە بەرژەوەندیی وڵاتەکانیان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،«حسێن عەڕنۆس» سەرۆک وەزیرانی سوریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی لە ھۆگریی دیمەشق کردەوە لەمەڕ ڕەخساندنی بەستێنی زیاتر بۆ هاوکاری لە کەرتە جیاوازەکانی ئابووری و گەشتیاریدا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە «محەممەد شیاع سودانی»یش باسی خواستی بەغدای کرد بۆ دامەزراندنی پەیوەندیی بنیاتنەر له گەڵ دیمەشق.

«سودانی» هەروەها خوازیاری بەردەوامیی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان هەردوولا و درێژەدان بە ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی هەڵاتوو بوو.

«عەڕنوس» و «سودانی» جەختیان لەوە کردەوە کە لە سای دامەزراندنی ئاسایشی سەقامگیر لە هەردوو وڵاتدا، ھەل و مەرج بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوان دیمەشق و بەغداو دابینکرانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی هەردوو وڵات خۆش دەکرێت.

 

سەرپەیڤ