کانونی یه‌که‌م 12, 2022 16:03 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی کۆنسولی لە نێوان ئێران و سوریا

کۆبوونەوەی کۆنسولیی هاوبەشی ئێران و سوریا لە دیمەشق بەڕێوەچوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، کۆبوونەوەی کۆنسولیی هاوبەشی ئێران و سوریا بە سەرپەرشتیی «عەلیرەزا بەیکدلی»، جێگری کۆنسوڵی مەجلیس و ئێرانییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران و «عەیمان سۆسان»ی هاوتا سوورییەکەی بەڕێوەچوو.

لەم دیدارە یەک ڕۆژەیەدا کە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی زانست و توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا، لێژنەی فریاگوزاریی ئیمام خومەینی(رە)، پۆلیسی پاساپۆرت و کۆچبەران، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پاساپۆرتی سەرۆکایەتی و هەروەها باڵوێزو بەرپرسانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی بوون، هەماهەنگییەکی بەرفراوانی کۆنسوڵگەری بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هاووڵاتیانی هەردوو وڵات، لەوانە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی بژێوی ژیان، دامەزراندن، کەمکردنەوەی تێچووی چارەسەرکردن و باشترکردنی دۆخی نەخۆشان، ئاسانکاری بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوان ھەردووک لا، چارەسەرکردنی کێشەکانی خوێندکاران و پەرەپێدانی هاوکاریی زانکۆیی، بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی کۆنسوڵگەری لەمەڕ ڕێکخستنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاوڵاتیانی هەردوو وڵات گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا.

هەروەها بەرپرسانی ئێران و سوریا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی تایبەتمەندتر بۆ واژۆکردنی کۆنووسی کۆبوونەوە هاوبەشەکە.

لەم دیدارەدا لایەنەکان جەختیان لە پەیوەندیی باش و برایانەی نێوان ئێران و سووریا لە بوارە جیاجیاکان کردەوەو لەسەر پێویستیی پەیوەندیی بەردەوام و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە کێشەکانی کۆنسوڵگەری و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان لە پێناو یارمەتیدانی هاووڵاتییانی دوو وڵات و درێژەدان بە گفتوگۆکان و ئەنجامدانی خولی داهاتووی ڕاوێژی نێوان کۆنسوڵخانەی هەردوو وڵات لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕێککەوتن.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاری ستراتژیکیی لەگەڵ سووریا هەیەو پشتیوانیی تاران لە حکومەتی شەرعیی ئەم وڵاتە لە کاتی قەیرانی سووریا و یارمەتیدانی حکومەتی ئەسەد لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییە جۆراوجۆرەکان دەربڕی ئەم بابەتەیە.

لە دوای شکستی داعش، ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان سوریاو ئێران فراوانترو هەمەچەشن تر بووەو ئاسۆیەکی ڕوون بۆ پەرەسەندنی ئەم پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا بەرچاو دەکەوێت.

سەرپەیڤ