بوومەلەرزەیەک شارە سەرسنوورییەکانی سووریاو تورکیا دەھەژێنێت
بومەلەرزەیەک بە گوڕی نزیکەی پێنج رێختەر سنوری تورکیا و سوریا دەھەژێنێ و لە چەند پارێزگایەکی سەرسنووریی سوورێیاش بە ڕوونی ھەستی پێ دەکرێت.
بە پێی سەرچاوە ھەواڵدەرییەکانی ناوچەکە، شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی نزیکەی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر سنوری تورکیا و سوریای هەژاند و لە پارێزگاکانی حمس، حەما، دێرەزور، حەلەب و لازقیە لە سوریا کاریگەری بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە.
لەم پەیوەندییەدا ناوەندی بوومەلەرزە ناسینی سوریا وای بڵاو کردووەتەوە کە، بومەلەرزەکە کاتژمێر 9:13 خولەکی شەوی ڕابردوو روی داوە و گوڕی بومەلەرزەش 4.8 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، قوڵایی بومەلەرزەکەش 16 کیلۆمەتر لە باکوری شاری ئیدلبەوە دوور بوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە، لە پارێزگاکانی حمس، حەما، دێرەزور، حەلەب و لازقیە لە سوریا کاریگەری بومەلەرزەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەستی پێکراوە.
ناوەندی بوومەلەرزە ناسینی سوریائەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ھەتائێستا هیچ ئامارێکیان لەبەردەست نییە کە ئاماژە بە زیانی بومەلەرزەکە بکات، بۆیە لەگەڵ یەکە کارگێڕییەکانی ئەو پارێزگایانە لە هەماهەنگیدان و لێکۆڵینەوەش لەکاریگەرییەکان و گریمانەی بومەلەرزەی دیکە بەردەوامە.