هێرشی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i414017-هێرشی_تورکیا_بۆ_سەر_پێگەکانی_سوپای_سوریا
سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای "حەلەب" هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانەی سوپای تورکیایان بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە ناوچەی "تەل ڕەفعەت" لە باکووری ئەم پارێزگایە پشتڕاست کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 02, 2023 19:25 Asia/Tehran
  • هێرشی تورکیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا

سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای "حەلەب" هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانەی سوپای تورکیایان بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە ناوچەی "تەل ڕەفعەت" لە باکووری ئەم پارێزگایە پشتڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای "حەلەب" وایان بڵاو کردەوە کە، لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی "تەل ڕفعەت" شەش سەربازی سوریا کوژراون و 4 سەربازی دیکەش برینداربوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ لەم هێرشەدا سوپای تورکیا پێگەکانی سوپای سوریای لە فڕۆکەخانەی سەربازیی «مەنغ»یش کردە ئامانج.

پێشتر ئەنقەرە شارۆچکەی سنووریی «تەل ڕفعەت»ی وەک یەکێک لە ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشڕەویی سوپای وڵاتەکەی لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری سووریا ڕاگەیاندبوو.

چاودێران لە دیمەشق ئەم هێرشەی سوپای تورکیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای سوریا دوای کۆبوونەوەکەی بەرپرسانی باڵای سەربازی و ئەمنی دوو وڵات لە مۆسکۆ بە جێگای سەرسوڕمان دەزانن.