کانونی دوھەم 04, 2023 22:53 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی دیمەشق بەرامبەر بە هێرشی «بین گوێر» بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا

وەزارەتی دەرەوەی سوریا کاردانەوەی بەرامبەر هێرشی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی، «ئیتمار بین گوێر» بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا نیشان دا.

«بین گوێر» ڕۆژی سێشەممە، لەوپەڕی دەستەوداری ئاسایشتی و لەکاتێکدا کە پەسەکی گولەنەبڕی لەبەر کردبوو، هێرشی کردە سەر مزگەوتی ئەقسا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی سانا ؛ وەزارەتی دەرەوەی سوریا له بەیاننامەیەکدا به توندی ئیدانەی هێرشی گەلەزایونی و بەڕپرسانی ئەم ڕژێمە دڕندەیەی بۆ سەر حاسەی مزگەوتی ئەقسا کەلەسای داگیرکاریی ڕوو دەدات، شەرمەزار کرد.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند: ئەم کارە ئانتریک کارانەیە بەشێکن لە سیاسەتی پلان بۆ داڕێژراوی داگیرکەران لە ئاراستەی هێرشکردنە سەر شوێنە پیرۆزەکانی فەلەستین و هەوڵدان بۆ لەناوبردنی شوناس و دەستبەسەرداگرتنی.

جێگای ئاماژەشە، زۆرێک لە وڵاتان کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرش و سوکایەتی کردنی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنی، «ئیتمار بین گوێر» بەرامبەر بە مزگەوتی ئەقسا پیشان داوەو بە کردەوەیەکی تاوانکارانەو دڕندانەیان زانیوە.

سەرپەیڤ