کانونی دوھەم 05, 2023 23:27 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ئیمارات لەگەڵ بەشار ئەسەد لە دیمەشق

سەرچاوەیەکی میدیایی سوریا دیداری وەزیری دەرەوەی ئیمارات لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوریا لە دیمەشقی ڕاگەیاند.

دوای ئەوەی کۆمکاری عەرەبی لە ساڵی ٢٠١١دا ئەندامێتیی سوریای هەڵپەسارد، وڵاتانی عەرەبی لەنێویاندا ئیمارات باڵوێززەکانیان لە دیمەش گەڕاندەوە، بەڵام ئیمارات لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ باڵوێزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: «عەبدوڵڵا بین زایید ئالی نەهیان» وەزیری دەرەوەی ئیمارات و شاندەکەی یاوەری لە دیدار لەگەڵ «بەشار ئەسەد»، سەرۆک کۆماری سوریا، هاوکاریی ئێستای نێوان ھەردووک وڵاتەکەیان لە بوارە جیاجیاکان، لەوانە پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی ئەبوزەبی و دیمەشقیان تاوتوێ کرد.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا لە ١٥ی مارسی ٢٠٢٢، بە سەردانێکی فەرمی و دوای ماوەیەک پچڕانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس ، چووە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبییەوەو لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

سەردانەکەی ئەسەد بۆ ئیمارات چەند مانگێک دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە «عەبدوڵڵا بین زایید» وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە مانگی نۆڤەمبەری هەمان ساڵ سەردانی دیمەشقی کرد بوو.

«عەبدوڵڵا بین زایید» لەو کاتەدا وێڕای گەشتکردن بۆ دیمەشق و دیدار لەگەڵ ئەسەد، لە پەراوێزی ئەو دیدارەی دا، بانگێشتنامەکەی «محەمەد بین زایید» پاشمیری ئەبوزەبیی بۆ سەردانی ئیمارات پێشکەشی ئەسەد کردبوو.

سەرپەیڤ