دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i414297-دیداری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_و_سەرۆک_کۆماری_سوریا
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری سوریا لە دیمەشق پێکەوە دیدار و وتوێژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2023 13:32 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری سوریا

وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری سوریا لە دیمەشق پێکەوە دیدار و وتوێژیان کرد.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «بەشار ئەسەد»  سەرۆک کۆماری سوریا لەم دیدارەدا کە ئەمرۆ لەدیمەشق ئەنجامی گرت لەبارەی بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا بیرو ڕایان گۆریوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی ستراتژیکی لەگەڵ سووریا هەیەو پشتیوانیی تاران لە حکومەتی یاسایی ئەم وڵاتە لەکاتی قەیرانی سووریاو یارمەتیدانی حکومەتی ئەسەد لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییە جیاجیاکاندا بەڵگەی ئەم ڕاستیەیە.

لەدوای شکست ھێنانی داعش، لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و ئێران فراوانتر و هەمەچەشن بووەو ئاسۆی ڕوون بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا دیارە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ لە لوبنانەوە گەییشتە سوریا.