کانونی دوھەم 31, 2023 10:01 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی سەرۆکوەزیرانی سوریا لە کردەوەی تاکلایەنەی ئەمریکا دژی دیمەشق

سەرۆک وەزیرانی سوریا ڕایگەیاند؛ ئابڵوقەی ئابووری و ڕێوشوێنی زۆرەملێی ئەمریکا کە بەسەر ئابوریی سوریادا سەپاندوویەتی، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر لەبار بردنی هەلی ئیش و کار بۆ گەنجان هەبووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی سانا، «حسێن عەڕنوس» سەرۆکوەزیرانی سوریا، ڕۆژی دووشەممە، ڕەخنەی لە کردەوەی تاکلایەنەی ئەمریکا و سزاکانی دژی وڵاتەکەی گرت و ڕاپۆرتێکی لەسەر دۆخی دانیشتوانی سوریا لە ساڵی ٢٠٢٠ لەژێر ناونیشانی ( گەڕانەوە و سەقامگیری) ئاراستە کرد.

عەڕنوس جەختی لەوە کردەوە کە؛ ئەم ڕاپۆرتە گرنگایەتیی خۆی ھەیە؛ چونکە تیای دا تایبەتمەندییەکانی گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی دانیشتوان و ڕەنگدانەوەی شەڕ و لێکەوتە نەرێنییەکانی لەسەر کۆمەڵگای سوریا بەدی دەکرێت.

لەمبارەیەوە «محەمەد سەیفەدین» وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتیی سوریاش، وتی: ئەم ڕاپۆرتە بابەتێکە بۆ دامودەزگا و ئۆرگانەکانی حکومەت، کەرتی تایبەت، کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەو ڕێکخراوانەیە کە کاریگەرییان لەسەر بیروڕای گشتی هەیە، ھەتا لە ڕاستییەکانی دیمۆگرافی لە سووریا بە درێژایی شەڕو قەیران تێ بگەن و کەلێن و مەوداکانی سەرچاوەگرتوو لە قۆناغی شەر ناس بکەن.

جێگای ئاماژەیە، ئەم ڕاپۆرتە چوارەمین پیاداچوونەوە بە ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە دۆخی دانیشتوانی سوریایە و بەو پێیەی کە بە گوێرەی زانیاری باوەڕپێکراو لە ڕووی سەرچاوە و میتۆدەوە لە چوارچێوەی پلانی هاوکاریی هاوبەشی نێوان ئەم ڕێکخراوەیەو سندوقی حەشیمەتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆکمەکراوە، گرینگایەتیی خۆی ھەیە.

سەرپەیڤ