گیان لەدەست دانی خوشکی سەرۆک وەزیرانی سوریاو منداڵەکانی لە بوومەلەرزەکەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i414950-گیان_لەدەست_دانی_خوشکی_سەرۆک_وەزیرانی_سوریاو_منداڵەکانی_لە_بوومەلەرزەکەدا
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی گیان لەدەست دانی خوشکی سەرۆک وەزیرانی سوریا لەگەڵ ١١ کەس لە منداڵ و نەوەکانیان کردووە لە بوومەلەرزەکەی شاری حەمای سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2023 05:38 Asia/Tehran
  • گیان لەدەست دانی خوشکی سەرۆک وەزیرانی سوریاو منداڵەکانی لە بوومەلەرزەکەدا

سەرچاوە خۆجێییەکان باسی گیان لەدەست دانی خوشکی سەرۆک وەزیرانی سوریا لەگەڵ ١١ کەس لە منداڵ و نەوەکانیان کردووە لە بوومەلەرزەکەی شاری حەمای سوریا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، «نەسۆب عەڕنۆس» خوشکی «حسێن عەڕنۆس»ی سەرۆک وەزیرانی سوریا لەگەڵ ١١ منداڵ و نەوەی لە کە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی ڕووخاو لە پارێزگای حەما لە باکووری سوریا گیریان خوارد بوو گیانیان لە دەست دا.

پەیامنێری سپۆتنیکیش لە حەماوە باسی ئەوەی کردووە کە: ماڵی خوشکی سەرۆک وەزیرانی سوریا لە ناوچەی «ئەلئەربەعین» لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری ئەم وڵاتە داڕما و لە ئەنجامدا زۆربەی دانیشتووانی نێو ماڵەکە گیانیان لە دەست دا.

شارەکانی حەلەب، حەما و ئیدلب لەو ناوچە سەرەکییانە بوون کە لە بوومەلەرزە ٧.٧ ڕیختەرییەکەدا وێرانکارییەکی سەخت و قوربانی زۆریان لێ کەوتەوە.