نۆیەمین فڕۆکەی هاوکاریی مرۆڤیی ئێران گەییشتە شاری حەڵەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i415250-نۆیەمین_فڕۆکەی_هاوکاریی_مرۆڤیی_ئێران_گەییشتە_شاری_حەڵەب
نۆیەمین فڕۆکەی هاوکاریی مرۆڤیی ئێران لە فڕۆکەخانەی حەڵەبی سوریا نیشتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2023 09:40 Asia/Tehran
  • نۆیەمین فڕۆکەی هاوکاریی مرۆڤیی ئێران گەییشتە شاری حەڵەب

نۆیەمین فڕۆکەی هاوکاریی مرۆڤیی ئێران لە فڕۆکەخانەی حەڵەبی سوریا نیشتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، نۆیەمین فڕۆکەی فریاگوزاریی مرۆڤیی ئێران بە ١٢تۆن خۆراکەوە بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی شاری حەڵەبەوە زیانیان بەرکەوتووە، گەییشتە ئەم شارەی سووریا.

بومەلەرزەکەی حەلەب ٥٤ باڵەخانەی ئەم شارە بە تەواوی تێکڕووخاندووەو ٥٠٠ کەسیش گیانیان لەدەست داوەو ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیش برینداربوونە کە ٧٥٠ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

شەوی ڕابردووش هەشتەمین فڕۆکەی هەڵگری ٢٠ تۆن هاوکاریی مرۆڤی ئێران گەییشتە شاری حەڵەب.

تا ئێستا ٢٦ وڵاتی جیهان بەبێ گوێدانە سزاکانی ئەمریکا هاوکارییەکانیان لە شێوەی ١٣٠ فڕۆکە بۆ ئەو کەسانە ناردووە کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی سوریاوە زیانیان بەرکەوتووە.