ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی: کۆمەڵگای جیهانی سووریای لەبیر کردووە
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی دوای سەردانی لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی باکووری ڕۆژئاوای سووریا ڕەخنەی گرت لە کردەوەی کۆمەڵگای جیهانی لەپێناو یارمەتیدان بە بوومەلەرزەلێدراوانی ئەو وڵاتە.
"تێدرۆس ئادهانۆم گبریسوس"ی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی جیهانی لە توئیتێکدا لەو بارەوە نووسی: کۆمەڵگای نێونەتەوەیی سووریای لە بیر کردووە، دۆخی سووریا نالەبارە . ناوبراو سەردانی سێ نەخوشخانە و ئوردووگاێکی شوێنی نیشتەجێبوونی کاتیی بە جێ ماوانی بوومەلەرزەکە لە نزیکیی سنووری تورکیای کرد.
بەڕێوە بەری گشتیی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی وتی :خەڵکی باکووری ڕۆژئاوای سووریا بۆ نۆژەنکردنەوە پێویستیان بە یارمەتی کۆمەڵگای جیهانی هەیە من داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی حکومەتەکان و چالاکانی مافی مڕۆڤ دەکەم یارمەتی ئەو وڵاتە بدەن.
بوومەلەرزەی 7.8 ڕیشتر خەسارێکی زۆری دا لە پێنج پارێزگای سووریا کە جگە لە زیانی ماڵی هەزاران قوربانیشی لیکەوتەوە ئەوە لە حاڵێکدایە کە یاسای سزار و بایکوتگەلی زاڵمانەی بەکارهێنراو دژی سووریا یارمەتی گەیاندن بە گەلی بوومەلەرزە لێدراوی ئەو وڵاتەی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە .