ئادار 06, 2023 15:28 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی دزرانی نەوتی سووریا لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە

هێزی سەربازیی ئەمریکا دیسان دەستیان دایە دزینی چەن تەنکری هەڵگری نەوتی سووریا لەم وڵاتەدا.

هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا دیسان دەستیان دایەوە دزینی چەن تانکرێکی هەڵگری نەوتی سووریا لە ناوچەی "جزیر"ی ئەم وڵاتەدا و گواستنیانەوە بۆ بنکەکانی خۆیان لە ئێراق.

ژێدەرە خۆجێیەکان رایانگەیاند، کاروانی ئەمریکایی داگری ترۆمبیلی سەربازی و لۆریی داپۆشراو و هەژمارێک تەنکری هەڵگری سووتەمەنی لە سووریاوە و لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی مەحموودییه لە دەڤەری " ئەلعرووبییە" بەرەو عێراق ڕۆشتووە.

ئەم ژێدەرانە هەروەها وتیشیان، سی و چوار ئۆتۆمبیلی دیکە لەوان لۆریی بارهەڵگر و تانکری هەڵگری سووتەمەنی دزراوی سووریایش لە ڕێگای بوارگەی نایاسایی "ئەلوەلید"ەوە لە دەڤەری "ئەلعرووبییە" گوێزرایەوە بۆ عێراق.

سەرپەیڤ