تەقینەوە لە کۆگای چەک و چۆڵی «ھەسەدە» لە سوریا
میدیاکانی سوریا باسی ڕوودانی تەقینەوە لە کۆگای چەک و چۆڵی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە»یان کردووە لە باکوری سووریا
بەگوێرەی ڕاپۆرتی پێگەی هەواڵدەریی «نیدا ئەلفۆرات»، ئەمڕۆ (هەینی) تەقینەوەیەک لە یەکێک لە پێگە سەربازییەکانی «ھەسەدە» لە گوندی «ئەلعەبارە» لە باکووری شاری ڕەقە ڕووی دا کە هەواڵەکان لە بارەی ھۆکارەکەیەوە ناکۆکن و ناگرنەوە. واتە هەندێک تەقینەوەکە بۆ کۆگای چەک و چۆڵ و هەندێکی تر بۆ تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو دەگەڕێننەوە.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ کەناڵی «حەلەب ئەلیەم»یش وای بڵاو کردەوە کە ئەم تەقینەوەیە لە کۆگایەکی چەکدا ڕووی داوەو ژمارەیەک چەکداری هێزەکانی «ھەسەدە»ش لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە کوژراون و یان برینداربوونە.
«حەلەب ئەلیوم» هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم تەقینەوەیە زۆر گەورە بووە و لە ماڵێکدا ڕوویداوە کە چەکدارانی ھەسەدا وەک کۆگای چەک بەکاریان هێناوە.