نیسان 11, 2023 17:26 Asia/Tehran
  • هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی سوریا

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دێرەزووری سووریا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی تۆڕی ڕوسیا ئەلیوم، فڕۆکەشەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی ناسراو بە هاوپەیمانیی دژە داعش ناوچەکانی "حەتلە" و "خاشام"یان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزۆر کردە ئامانج.

پێشتر سەرکردایەتیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە بنکەی کۆنیکۆ لە سووریا بە مووشەک هێرش کرایە سەر هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی، بەڵام بە پێی ئەم وتەیە، گوایە ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی و ماڵ و موڵکی لێنەکەوتووەتەوە.

کێڵگەی غازی کۆنیکۆ یەکێکە لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.

حکومەتی سوریا گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو میلیشیا و ئەمریکییانە لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا جگە لە تاڵانکردنی نەوت هیچ ئامانجێکی تریان نییە و بوونیان نایاساییە.

سەرپەیڤ