نیسان 17, 2023 10:15 Asia/Tehran
  • هێرشی تۆپخانەی تورکیا بۆ سەر باکووری حەلەب

سەرچاوە سوورییەکان باسی هێرشی تۆپخانەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری حەلەب و هێرشی مووشەکی چەکدارانی "هەسەدە" بۆ سەر پێگەکانی سوپای تورکیا لە باشووری شاری عەزازی (باکوری حەلەب)یان کردووە.

بە گوتەی ئەلمەیادین؛ شەوی یەکشەممە لە سەر دوو شەممە، سوپای تورکیا ناوچەی «ئەلشەهبا»، فڕۆکەخانەی سەربازیی «مەنغ»، گوندەکانی «بیلونیە» و «عەین دەقنە» لە گەڕەکی باکوری پارێزگای حەلەب (باکوری سوریا)ی دایە بەرهێرشی تۆپخانە.

لە ئەنجامی ئەم هێرشە تۆپخانەییەدا، زیانی ماددی زۆر بە ماڵی خەڵکی سڤیل کەوت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، له ئەنجامی هێرشی موشەکیی چەکدارانی ھەسەدە بۆ سەر بنکەیەکی هێزەکانی سوپای تورکیا له باشووری شاری ئەعزاز سەربازێکی سوپای تورکیاش بریندار بوو.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە گەلێک جار بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە دوای بووژاندنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریادان، بەڵام بەرپرسانی سوریا لە نێویاندا بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا، جەخت لەوە دەکەنەوە کە کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەم وڵاتە یەکەم هەنگاوە کە دەبێ لەم ئاراستەیەدا ھەڵبگیردرێت.

سەرپەیڤ