نیسان 19, 2023 11:57 Asia/Tehran
  • ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕاگەیاند

ئیدارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)دایە، ڕایگەیاند: ئامادەیە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سوریاو لایەنەکانی دیکە کۆببێتەوە بۆ ڕاوێژ و پێشکەشکردنی دەستپێشخەری بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئەم وڵاتە.

بەپێی ڕاپۆرتی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممەی سایتی هەواڵدەریی ئەلعەرەبی ئەلجەدید، ئیدارەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی وڵاتەکەیان ڕووبەڕووی دەبێتەوە تەنها لە چوارچێوەی یەکڕیزیدا ڕێی تێ ئەجێ و دەشڵێت : جەخت لە ئامادە بوونی خۆمان دەکەینەوە بۆ کۆبوونەوە له گەڵ حکومەت لەمەڕ پێشکەشکردنی دەستپێشخەری بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سووریا.

لەم بەیاننامەیەدا ئیدارەی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ئەم ئیدارەیە ئامادەیە بۆ ئەوەی لە بارەی ھەموو ڕوانگەو پرۆژەکانەوە چارەسەرێکی نیشتمانی بگرێتە بەرو ئەم چارەسەرە نابێت لەگەڵ بڕیارنامەی (٢٢٥٤) ئەنجومەنی ئاسایش و هەموو بڕیارنامە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناکۆک بێت.

«ھەسەدە» ھەروەھا داوای لە وڵاتانی عەرەبی و نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرجەم هێزە نێودەوڵەتییەکانی چالاک لە پرسی سوریا کردووە کە وەھا ڕۆڵێکی ئەرێنی و کاریگەر بگێڕن کە یارمەتیدەر بێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوبەش لەگەڵ حکومەتی سوریاو ئیدارەی خۆسەرو هێزەکانی ناسراو بە دیموکراسییە نیشتمانییەکان.

 

سەرپەیڤ