نیسان 19, 2023 13:04 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی هێرشی تۆپخانەی سوپای سوریا بۆ سەر پێگەی تیرۆریستان و چڕبوونەوەی دەستدرێژیی تورکیا لە باکوری سوریا

لە کاتێکدا کە سوپای سووریا بەردەوامە لە سەر بەرنگاربوونەوەی پێشێلکرانی ئاگربڕ لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی «بەرەی نوسرە» لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا، ھێزەکانی تورکیا ھێرشی سەر گردوپەڕی باکووری ڕەققەیان پەرە پێ داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕۆژنامەی ئەلوەتەن، سەرچاوەیەکی مەیدانیی سووری ئەمڕۆ ڕایگەیاند: یەکەکانی سوپای سوریا لە گردوپەڕی باکوری ڕۆژئاوای حەما، لە ناوچەی ناسراو بە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، بە ھۆی تۆپخانەی قورسەوە پێگەکانی تیرۆریستانی «بەرەی نوسرە»یان لە هێڵەکانی بەرکەوتن دا کردە ئامانج. کۆمەڵێک لە یەکەکانی دیکەش لە گردوپەڕی ئیدلب بە تۆپ و موشەکی قورس پێگەی تیرۆریستانیان لە ناوچەی «جەبەل ئەلزەویە» تۆپباران کرد.

ئەم سەرچاوەیە باسی ئەوەشی کرد: هێرشی تۆپخانە و موشەکی سوپای سوریا بۆ سەر پێگەکانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە کاردانەوە بە هێرشێکی تیرۆریستیی ئەم دواییەی ناوەندی هەماهەنگیی گروپە تیرۆریستییەکان ناسراو بە «ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەتحولموبین» دژی ناوەندە سەربازییەکانی سوپای سوریا لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئیدلب ئەنجامی گرتووە.

سوپای سوریا ھەروەھا ئۆپەراسیۆنێکی لەناوچەی بیاوانیی ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دژ بە شانە تیرۆریستییەکانی داعش ئەنجام دا.

هەواڵێکی دیکە ئەوەیە کەهێزەکانی تورکیا بەتۆپخانەی قورس ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە»ی لە دەوروبەری گوندی سەیداو ڕێگای نێودەوڵەتیی "M4" و گوندەکانی «جەهبەل» و «تەییبە»یان لە گردوپەڕی عەین عیسا لە باکووری شاری ڕەقە، بوردومان کرد.

ھاوکات، لەشکریانی ڕووسیا ئەو بوارگەیەیان داخستووە کە لەلایەن چەکدارانی «ھەسەدە»وە بۆ قاچاخچێتی لە نێوان گوندی «عەکیدات» و «تابیە جزیرە» لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سوریا بەکاردەهات.

سەرپەیڤ