May 03, 2023 10:22 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران گەییشتە دیمەشق

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی چەند خولەکێک لەمەوبەر بە یاوەریی شاندێکی باڵای بەرپرسانی سیاسی و ئابووری و لەسەر بانگهێشتی فەرمیی «بەشار ئەسەد»ی هاوتای سوریی خۆی گەیشتە دیمەشق،؛ ئەمە یەکەم گەشتی دەرەوەی «ئایەتوڵڵا ڕەئیسی»یە لە ساڵی ١٤٠٢دا.

Image Caption

«ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراهیم ڕەیسی» لە یانزەھەمین گەشتی دەرەوەی دا ئەمڕۆدا چوارشەممە تارانی بەرەو دیمەشقی پایتەختی سوریا بەجێ ھێشت.

ئایەتوڵڵا رەئیسی  ھەرکە گەییشتە فڕۆکەحانەی دیمەشق لە لایەن «محەممەد سامر ئەلخەلیل» وەزیری ئابووری و بازرگانیی سوریاوە پێشوازیی لێکرا.

دوای پێشوازی کران لە سەرۆک کۆماری ئێران لە فڕۆکەخانە، ئایەتوڵڵا ڕەیسی و شاندەکەی یاوەری  بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتیی سوریا دەڕۆن بۆ ئەوەی سەرۆک کۆمارانی ئێران و سوریا دیداری فەرمیی خۆیان ئەنجام بدەن.

باڵوێزو ئەندامانی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکی دەزگا و دامەزراوەکانی حکومەت لە فڕۆکەخانەی دیمەشق ئامادەی ڕێ و ڕەسمی پێشوازی کردن لە سەرۆک کۆماری ئێران بوون.«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری کاروباری دەرەوە، «میهرداد بەزرپاش» وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی و سەرۆکی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئابوورییەکانی ئێران و سووریا، «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوت،  ئەمیر «محەممەد ڕەزا ئاشتیانی» وەزیری بەرگری و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکان،  «عیسا زارع پوور» وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکان، «غوڵام حسێن ئیسماعیلی» سەرۆکی نووسینگە و «محەمەد جەمشیدی» جێگری کاروباری سیاسیی نووسینگەی سەرۆک کۆمارو ھەروەھا کۆمەڵێک لە بازرگانان و ھەڵسوڕاوانی ئابووریی کەرتی تایبەتی لەم گەشتەدا یاوەری ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەئیسی»ـن.

سەرپەیڤ