May 16, 2023 16:00 Asia/Tehran
  • گەشتی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ عەرەبستان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب

وەزیری دەرەوەی سوریا بە سەرۆکایەتیی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوە بەراییەکانی لوتکەی عەرەبی سەردانی عەرەبستان دەکات.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، لە درێژەی پەلەکردنی وڵاتانی عەرەب بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانییان لەگەڵ حکومەتی سوریا، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە عەرەبستان میوانداریی «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریای کرد، کە گەییشتە فڕۆکەخانەی «شا عەبدولعەزیر» لە شاری جددە.

«میقداد» لەگەڵ «پترۆس ئەلحەلاق» وەزیری ڕاگەیاندن و «ئەیمەن سۆسان» بریکاری وەزیری دەرەوە و «جەمال نەجیب» بەڕێوەبەری نووسینگەکەی ئەم وەزیرەی سوریا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوە بەراییەکانی لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە  ڕۆژی هەینی ١٩ی ئاپریل بەڕێوە بچێت، سەردانی عەرەبستانی کردووە.

«میقداد» ھەرکە گەییشتە فڕگەی عەرەبستان وتی: ناونیشانی ئەم کۆبوونەوەیە چالاکیی هاوبەشی عەرەبییە. ئێمە سەیری ڕابردوو ناکەین، بەڵکو سەیری داهاتوو دەکەین. خۆشحاڵین کە لە عەرەبستانین و هیوادارین ئەم دیدارە سەرکەوتوو بێت. ئێمە لێرەین ھەتا لەگەڵ برایانی عەرەبمان  ڕووبەڕووی گرفتە بەکۆمەڵەکان ببینەوە.

«میقداد» باسی لەوەشکرد کە، کۆبوونەوەی سەرکردە عەرەبەکان کە بڕیارە ڕۆژی هەینی (١٩ی ئاپریل) لە شاری جددە بەڕێوەبچێت، گرنگە، هەروەها ئامادەکاریی ئەو کۆبوونەوەیەی لەلایەن عەرەبستانەوە بەرزنرخاند.

سەرپەیڤ