تشرینی دووه‌م 05, 2023 12:00 Asia/Tehran

"فەیسەڵ میقداد" وەزیری دەرەوەی سوریا، تاوانە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیی بە نیشانەی مۆڵەت دانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە کوشت و بڕی فەلەستینییەکان لە لایەن ئەم ڕژێمەوە زانی.

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: بە پێچەوانەی هەڵوێستی بە کۆمەڵی ڕۆژئاوا کە بە درۆ بانگەشەی مافی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەرگری لە خۆی دەکات، دادگای نێودەوڵەتی بە پێشکەشکردنی بڕیارنامەیەک جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم ڕژێمە ڕژێمێکی داگیرکەر و تاوانکارە و دیارە دەمامک لە ڕووخساری وڵاتانی ڕۆژئاواو لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی لابراوە و ڕۆژاوا چیتر ناتوانێ سەبارەت بە جینۆسایدی فەلەستینییەکان لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە درۆ بکات.

میقداد لە درێژەدا ئاماژەی بەوەش دا کە سروشتی تاوانکاریی ڕژێمی زایۆنی بۆ جیهان ئاشکرا بووە، چونکە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی کوشت و بڕی بەکۆمەڵی ئەم ڕژێمە لە دژی خەڵکی غەززە، سەدان کەس گیانی خۆیانیان لە دەست داوە کە زۆربەیان منداڵ و ژن و بەساڵاچوو بوون .

سیاسەتی ڕژێمی زایۆنی بەبەرچاوی هەموو ئەوانەی وا خاوەن بەهای ئینسانین و باوەڕیان بە دادپەروەرییە ئاشکرا بووەو مەبەستی وڵاتانی ڕۆژئاواو ئەو ڕاستییەی کە پەنایان بۆ دووڕوویی و درۆودەلەسە بردووە، زیاتر بۆ خەڵکانی جیهان دەر کەوتووە.

سەرپەیڤ