تشرینی دووه‌م 19, 2023 09:00 Asia/Tehran

بنکەی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دیسان وەبەر پەلامار کەوت.

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بنکەیەکی ئەمریکایی لە ناوچەی "تلبێدەر" لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن درۆنێکەوە پەلاماری کرایە سەر.

بە پێی زانیارییەکان، سەربازێکی ئەمریکایی لەم پەلامارەدا بریندار بووە.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەجاران بنکەکانی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و ناوچە جۆراوجۆرەکانی عێراق داوەتە بەر پەلامار.

لەو کاتەوەی کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە دەست پێبووە، دەیان بنکەی ئەمریکا لە ناوچەکە وەبەر پەلامار کەوتوون.

سەرپەیڤ