پەلاماری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەڤەری دیمەشق
ئادار 18, 2024 15:30 Asia/Tehran
ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوچەی «القلمون» هەڵکەوتوو لە باکووری دیمەشقی دایە بەر پەلامار.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژیمی زایۆنی لە ئاسمانی جەولانی داگیرکراوەوە ناوچەی «القلمون» لە باکووری دیمەشقـیان مووشەکباران کرد.
سیستەمەکانی بەرگریی سوپای سوریا دەستیان دایە شوێندۆزیکردنی دەیان مووشەکی تەقێندراو بەرەو چیاکانی «القلمون» و دەڤەری شارۆچکەی «القسطل» لە ڕیف دیمەشق و تەقاندنیانەوە.
تەلەڤزیۆنی سوریایش ڕاپۆرتی داوە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە توانیویە بەرپەرچی زۆربەی مووشەکەکانی ئیسراییل بداتەوە و تیایان بەرێت.