پەلاماری رژیمی زایۆنی بۆسەر باکوری سوریا
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، بەهۆی بۆردومانی دەورووبەری فڕۆکەخانەی "حەڵەب"ی سوریا لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژیمی زایۆنیستی، زیاتر لە سی کەس شەهیدو پتر لە١٠٠کەسیش بریندار بوون.
هەوڵدان بۆ هێنانەدەری برینداران و شەهیدان لە ژێر دارووپەردووەکان هەروا بەردەوامە.
چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاند، لەو پەلامارانەدا بنکەو پێگەو جبەخانەکانی نزیک فڕگەی حەڵەب و کارگەکانی وەزارەتی بەرگریی سوریا کراونەتە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو میدیاو سەرچاوانە، پەلاماری لەو چەشنە لە چوارساڵی ڕابردوودا کەم وێنە بووە.
رژیمی زایۆنی هەروەها چەند ناوچەیەکی گردووپەڕی دەمشقیشی بۆردومان کردووە.
هاوکات لەگەڵ ئەو پەلامارانە، ترۆریستانی ئامادە لە سوریا، چەند ناوچەیەکی پارێزگای حەڵەبیان بە خۆفڕ کردەئامانج.
سوپای سوریاش لە وەڵامدانەوە بەو پەلامارانە، مۆڵگەو حەشارگەی ترۆریستانی لە گردووپەڕی رۆژاوای حەڵەب تۆپباران و مووشەکباران کرد.