نیسان 14, 2024 09:36 Asia/Tehran
  • پەلاماری حزبۆڵڵای لوبنان بۆسەربنکەی پەدافەندی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بەیانی یەکشەممە لەپەلاماری موشەکی بۆسەربنکە وناوەندی پەدافەندی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی لە جەولانی داگیرکراوهەواڵی دا

خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بۆ لاگری وپشتیوانی لە غەززە وخۆڕاگری فەلەستین لە بەرامبەر دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی ، کاتژمێر دوازدە وسی وپێنج ی بەیانی یەکشەممە ، بنکە وناوەندی ئاسمانی وموشەکی ئیسرائیل لە ناوەندی کیلع لە جەولانی داگیرکراوی سووریا بە دەیان ڕۆکێت داوەتە بەرپەلامار. سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی شەوی شەممە بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک هەواڵی دا لە هاوێژرانی دەیان خۆفڕوموشەک بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکان وبنکە وناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی.لە ئاگاداری نامەکەی سپادا هاتووە : لەوەڵام بە جەنایەتە جۆربەجۆرەکانی ڕژێمی زایۆنی لەوان پەلامار بۆسەر کۆنسولخانەی ئێرا ن لە دەمیشق وشەهید کرانی چەند فەرماندە ومۆستەشاری سەربازی وڵاتەکەمان لە سووریا ، هێزەکانی هەوا فەزای سپامەبەست وئامانجی دیاریکراویان لەناوخۆی سەرزەویە داگیرکراوەکان بە تێگرتنی  دەیان موشەک وخۆفڕدایە بەرپەلامار.

سەرپەیڤ