بەرپەرچ درانەوەی پەلامارەکانی دوژمن لە ئاسمانی شاری حومسی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i432922-بەرپەرچ_درانەوەی_پەلامارەکانی_دوژمن_لە_ئاسمانی_شاری_حومسی_سوریا
میدیاکانی سوریا ڕایانگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە پەلامارەکانی دوژمنی لە ئاسمانی شاری حومسدا بەرپەرچ داوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2024 15:10 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی پەلامارەکانی دوژمن لە ئاسمانی شاری حومسی سوریا

میدیاکانی سوریا ڕایانگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەم وڵاتە پەلامارەکانی دوژمنی لە ئاسمانی شاری حومسدا بەرپەرچ داوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی سوریا؛ دەنگی تەقینەوەگەلێک دوابەدوای بەرپەرچدرانەوەی پەلامارەکانی دوژمن لە ئاسمانی شاری حومسی سوریا بیسترا و سیستەمی بەرگریی ئەم وڵاتە بەرپەرچی پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل بۆ سەر ناوچەی ئەلقەسیری داوەتەوە لە دەڤەری باشووری ڕۆژاوای حومس هەڵکەوتووە.

ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی ڕۆژی دووشەمەیش ناوچەی ئەلمەجیدی لە باشووی شاری حومس دابوویە بەر پەلامار. دەسدرێژییە ئاسمانییەکانی ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی بۆ سەر سوریا لە کاتێکدایە کە دیمەشق بەجاران بە ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش ئەم پەلامارانەی شەرمەزار کردووە و خوازیاری ڕاگیردرانیان بووە.