تشرینی دووه‌م 30, 2024 15:51 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی سووریا: بۆ بەرنگاربوونەوەی تیرۆریستان سوورین وپاشگەز نابینەوە

دوابەدوای گۆڕانکاریە مەیدانیەکان لە پارێزگەی حەڵەب وپەلاماری گروپە تیرۆریستەکان کە بە ڕێنوێنی وفەرمانی بیانیەکان ئەنجامی گرتووە، محەممەد ئەلجەلالی سەرۆک وەزیرانی سووریا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژماریەک لە وەزیرانی هاوپێوەند بەڕێوەبرد

لەم کۆبوونەوەیەدا دۆخی خزمەت گەیاندن بە تایبەت لە پارێزگەی حەڵەب لێکدرایەوە وڕێگا مومکینەکان بۆ درێژەی بەدەستەوەدانی خزمەتگوزاری بە شارومەندان لەپارێزگەی حەڵەب وپارێزگاکانی سووریا لە بارودۆخی گەیشتنی گروپە تیرۆریستەکان بە بڕێک لە ئیدارە حکۆمی وخزمەتگوزاریەکان لە پارێزگەی حەڵەب وترساندنی کارمەندەکانیان وپیشگیری کردن لە بەردەوامکرانی خزمەت گەیاندن بە شارومەندان لێکدرایەوە

محەممەد ئەلجەلالی سەرۆک وەزیرانی سووریا لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: وڵاتی ئێمە لە ساڵی ٢٠١١ هەتا ئێستاکە خەرێکی شەڕلەگەڵ تیرۆریسم وپشتیوانەکانیەتی وئەوشتەی کە ئەم دواییانە لە ڕۆژەکانی ڕابردوو لە پەلاماری تیرۆریستەکان بۆسەرشاری حەڵەب ڕووی داوە، تەنیا ئاڵقەی زەنجیرەی پەلامارە بەردەوامە تیرۆریستیەکان بۆ زەبردان لە ئاشتی وسەقام وترساندنی شارومەندان نیە، وتیشی کە قدسیت"ی " حەڵەب  قدسیتی ئەدلیبە کە بەزوویی بەهەوڵ وتیکۆشانی سوپا وهێزە چەکدارە قارەمانەکانی وەک دیکە خاکی نیشتمان ، لە ئەمان دا دەبێت. لەم کۆبوونەوەیەدا بە شێوەی ڕوون وشەفاف شەڕی میدیایی کە لەلایەن گروپە تیرۆریستەکان بە هاوکاری وکەرەسەر وئامیرەکانی میدیایی وەڕێ کەوتووە، درایە بەرباس ولێکدانەوە. مەبەست لەم شەڕە میدیاییە، لاوازکردنی ورەی شارومەندان وڕێکخراوە حکۆمیەکانە کە هەموو کات لە بانترین ئاست دابووە ودەبێت. سەرۆک وەزیرانی سووریا هەروەها وتی: متمانە کردن بە ئاگاداری شارومەندان ومتمانە کردنیان بە ڕێکخراوە حکۆمیەکان کە سەرکەوتنی یەک بە دوای یەکی بەدەس هێناوە وعیزەت وسەروەری وڵاتی پاڕاستووە، متمانەیەکی گەورەیە.

 

 

سەرپەیڤ