فەرماندەی سەربازی گروپی تیرۆریستی شاندی تەحریروشام کوژرا
گروپە تیرۆریستەکان لە کوژرانی فەرماندەی سەربازی شاندی تەحریروشامی " نوسرە" هەواڵیان دا
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە" ئەبوزەرمەحمبل" فەرماندەی سەربازی شاندی " تەحریروشام " نوسرە" بەپێی ڕاگەیاندنی گروپە تیرۆریستەکان بەهۆی پەلاماری هێرشی سوپای سووریا کوژراوە. هەواڵەکان باس لەوەئەکەن کە ئەم فەرماندەیەی گروپی تیرۆریستی شاندی تەحریروشام" نوسرە" لە ئۆپرسیۆنی وەبەرهێرش درانی ژووری پەلاماری گروپە تیرۆریستەکان لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای حەڵەب کوژراوە. هەرلەم حاڵەدا حسام زیدان پەیامنێری ئەلعالەم لە دەمیشق ڕۆژی یەکشەممە ڕاپۆرتی دا کە سوپای سووریا لەدژی پەلامارەکانی خۆیان کە دژی گروپە چەکدارەکان لە چەند ناوچە لە باکووری ئەم وڵاتە دەسپێکردووە ولە هەڵمەتێکدا ١٣ گۆند وشارۆچکە کە ڕۆژەکانی ڕابردوو گروپە تیرۆریستەکان چووبوونە ئەوێ ،ئازادکرد کە گرینگترینیان گۆندەکانی قەریە قەلعە، وحلفایا وتەیبەلیمام لە گردوپەڕی باکووری حەمایە. " سەعدواللە خەلیل" یەکێ تر لە پەیامنێرانی ئەلعالەم لە سووریا ، بە ئاماژەدان بە بەربەرەکانێ هێزەکانی سووپای سووریا لەگيڵ گروپە تیرۆریستەکان ڕاپۆرتی دا: دۆخی شاری حەما ئاساییە وژیانی سرۆشتی لە جەریان دایە . هەواڵە بڵاوکراوەکان لەماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو لە بارەی پێشڕەوی تیرۆریستەکان شایعە ودەنگووبووە کە مەبەست لەوە لاوازکردنی ورەی خەڵکی ئەم شارەیە بەڵام خەڵک بەجێگای گوێدان بەم شایعە ودەنگویانە بۆ بەرەڤانی کردن لە شار ئامادە بوونە .