کانونی یه‌که‌م 09, 2024 18:45 Asia/Tehran
  • گەیشتنی تانکەکانی ئیسراییل بە قونەیتەرە

ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە دەستدرێژییەکانی بۆ سەر باشووری سوریا و تانکەکانی ئەم ڕژێمە چەند کیلۆمەترێک چوونەتە نیو قۆنەیتەرەوە.

تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی نزیکەی دوو و نیو تا سێ کیلۆمەتر چوونەتە نێو خاکی سوریا لە قونەیتەرە هەڵکەوتوو لە باشووری سوریا. کەناڵی چواردەی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیش دانیناوە بەوەیدا کە ئەم ڕژێمە خەریکی قۆستنەوەی ئەو هەلەیە کە لەبەر ئاڵۆزی و بشێویی ناوخۆیی سوریا بۆی ڕەخساوە و بەردەوامە لە پەرەپێدانی داگیرکارییەکانی لە جەولاندا.

تلاڤیڤ دوو ئامانجی بۆ خۆی دیاری کردووە؛ یەکەم تیابردنی توانای ستراتژیکی سوپای سوریا و دووەم دزەکردنە نێو ناوچەی جیا کەرەوە لە جەولان.

ژێدرە هەواڵییەکانیش ڕاپۆرتیان داوە ڕژێمی داگیرکەری زایوانی بە داگیرکردنی جبل الشیخ دەسدرێژییەکی بەربڵاوی بۆ سەر خاکی سوریا دەست پێ کردووە و تا ئێستا نزیکەی چواردە کیلۆمەتر چووەتە نێو خاکی سوریا.

سەرپەیڤ