کانونی یه‌که‌م 13, 2024 18:16 Asia/Tehran
  • سوپای ڕژێمی زایۆنی چووە ناو قونەیتەرە و جەبەلوشێخی داگیرکرد

لەکاتێکدا کە ژێدەرە سورییەکان باسی پەلاماری هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قونەیتەرە دەکەن، وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە دەستیان گرتووە بە سەر جەبەلوشێخ کە لە جەولاندا هەڵکەوتووە.

ژێدەرە خۆجییەکان لە پارێزگای قونەیتەرەی سوریا ڕایگەیاند تانکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی شەوانە پەلاماری ناوچەکانی دەڤەری قونەیتەرەیان دا و چوونە نێو شارۆچکەی "خان ئەرنەبە" کە یەکێک لە گەورەترین شارۆچکەکانی ئەم پارێزگایە.

سوپای ڕژێمی زایۆنی فەرمانی داوە بە دانیشتووانی دەڤەری باشووری ڕۆژاوای دەرعایش کە خێرا ماڵ و حاڵیان بەجێ بێڵن و ناوچەکە چۆڵ کەن. 

سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا بە قۆستنەوەی ئەو هەلەی لەبەر باروودۆخی ئێستای سوریا بۆی ڕەخساوە، دەستی داوەتە داگیرکردنی ناوچەگەلیکی ئەم وڵاتە و کۆچپێکردنی دانیشتووانی گوندەکانی دەڤەری قونەیتەرە و بە ئاڵۆزی نانەوە و تیابردنی توانا سەربازییەکانی سوریا هەوڵ دەدات پێش بە پێکهاتنی سوپایەکی بەهێز لە سوریا لە داهاتوودا بگرێ، بۆ ئەوەی ناوچەگەلێکی زۆرتر و بەربڵاوتری خاکی سوریا داگیر بکات. 

سەرپەیڤ