کانونی یه‌که‌م 14, 2024 07:45 Asia/Tehran

هاوکات لەگەڵ چوونی هێزەکانی سوپای ڕژێمی داگیرکەر بۆ نێو خاکی سوریا لە ڕۆژانی ئەمدواییەدا، سوپای ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند کە کابینەی ئەم ڕژێمە داگیرکردنی ناوچەی جەبەلوشێخی سوریا و دیاریکردنی ناوچەیەکی جیاکەرەوە لەم ناوچەیەی پەسەند کردووە.

لە درێژەی هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ هەلقۆستنەوە لە ڕەوشی قەیرانیی سوریا و هەوڵ بۆ دەستگرتن بە سەر بەشێکی زیاتری خاکی ئەم وڵاتە، سوپای داگیرکەری زایۆنی تا ئێستا چۆتە نێو قووڵایی ١٤ کیلۆمەتری خاکی سوریا و میدیاکانیش ڕایانگەیاندووە کە بۆ یەکەم جارە پاش ساڵی ١٩٧٤ ترۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی چوونەتە نێو ناوچە باشوورییەکانی سوریا.

بە پێی هەواڵێکی دیکە سوپای داگیرکەر وشداری داوە بە دانیشتووانی شارەکانی ئۆفانییە، قونەیتەرە، حەمیدییە، سەمدانییە و قەحتانییە لە باشووری سوریا کە لە ماڵدا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.  وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیش ئەمڕۆ داگیرکردنی بەرزاییە ستراتژیکەکانی جەبەلوشێخ لە سوریای بە ئانووساتێکی مێژوویی گرینگ بۆ ئەم ڕژێمە وەسف کرد. "یەسرایل کاتس" وتی: پاش ٥١ ساڵ کۆنترۆڵ کەوتەوە دەستی ئێمە.

وەزیری شەڕی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی وتیشی: فەرمانم داوە بە سوپا کە ئامادە بن بۆمانەوە لە بەرزاییەکانی چیای حەرموون لە سەرانسەری وەرزی زستاندا.

شایانی باسە چیای حەرموون یەکێک لە ناوچە زۆر گرنگ و ستراتژیکەکانی خاکی سوریا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ