پەلامار بۆ سەر بنکە ی پەیوەندییەکان و ناوەندە ئەلیکترۆنیەکان لە سوریا
سوپای ڕژێمی داگیرکەر لە شەپۆلی نوێی پەلامارەکانی بۆ سەر سوریا، بنکەی پەیوەندییەکان و ناوەندەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی ئەرتەشی سووریا دەکاتە ئامانج.
هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایونی لە شەپۆلی نوێی پەلامارەکانی بۆ سەر سوریا، ٢٠ بنکەی سوپای سوریای سەر بە یەکەی پەیوەندی و شەڕی ئەلیکترۆنی کردە ئامانج. هەر لەو پێوەندییەدا، ئەرتەشی تیرۆر دامەزراوەیەکی زانستی و تاقیگەی تواندنه ەوە و لە قاڵب کردنی کانزای بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی لە ناوچەی "بەرزە" لە دەڤەری دیمەشق تێکشکاند.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل فڕۆکەخانەی سەربازی ناسریەیان لە 17 کیلۆمەتر ڕۆژهەڵاتی شاری "النەبەک" لە گەڕەکی باکووری دیمەشق کردە ئامانج . ڕژێمی داگیرکەر لە درێژەی دەستدرێژییەکانیاندا، هەمارەکانی مووشەکی بالیستیکی ئسکاد وهاژەک و مووشەکی مۆدێرنیان لە نزیک ئەلقەستاڵ لە ناوچەی قەلەموون کە دەکەوێتە دەڤەری دیمەشق ته قانده وه . سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاندووە کە شەوی شه ممه و بەرەبەیانی شەممە، سوپای زایۆنی لە چوارنورەدا ١٧ هێرشی لە دەڤەری دیمەشق ئەنجامداوە.