کانونی یه‌که‌م 15, 2024 20:02 Asia/Tehran
  • سەفەری پێدێرسۆن بۆ دیمەشق و پێداگری لەسەر دەسپێبوونی پرۆسەی سیاسیی گشتداگر لە سوریا

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا ڕۆژی یەکشەممە و لە یەکەم سەفەری بۆ دیمەشق پاش ڕووخانی حکومەتی سوریا پێیداگرت لەسەر پێویستیی دەستپێکرانی پرۆسەیەکی گشتداگر کە هەموو سورییەکان بگرێتەوە.

گییەر پێدێرسێن وتیشی: ناوەند و ڕێکخراوە حکومەییەکان دەبێ چالاکیی خۆیان بە تەواوەتی و بە گەرەنتیکرانی ئاسایشیان دەست پێ بکەن. ناوبراو وتی کە دەبێ دادگەری لە سوریا جێبەجێ بکرێ و سیستەمێکی دادەوانی بەهیز لە ئارادا بێ کە جێبەجێکرانی داد و دادگەری بۆ هەموان دەستەبەر بکات و ئێمە دادگییەکران و سزادرانی جەنایەتکاران بە چاوی خۆمان ببینین. نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا ڕایگەیاند: ئێمە ڕەوشەکەمان لە ژێر چاودێریدایە و بە هەموو توانا و تەرکیزەوە چاومان بڕیوەتە ئەوەی سەبارەت بە گوێزرانەوەی دەسەڵات ڕوودەدات. پێدێرسێن جەختی کرد: ئێمە لەگەڵ گرووپە جۆراوجۆرەکانی سوریا هاوکاری دەکەین و پرۆسەی سیاسیی گشتداگر لە سوریا دەبێ بە ڕێبەرایەتیی خودی سورییەکان جێبەجێ بکرێ. 

سەرپەیڤ