هه‌سه‌ده: ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێلکرا
هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، سوپای تورکیا ڕێکەوتنی ئاگربەستیان پێشێل کرد و باشوری کۆبانێیان بۆردومان کرد،
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه، "سەرەڕای هەوڵەکانی ئەمریکا، داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی دوێنێ و ئەمڕۆش هێرشەکانیان بۆ سەر زۆرێک لە ناوچەکانی دەوروبەری کۆبانی و بەنداوی تشرین و عەین عیسا درێژە پێدا".هه‌سه‌ده باسی له‌وه‌شکردوه، "لە ناوچەی پردی قەرقوزاک و گوندی بیرحەسو لە باشوری شاری کۆبانێ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کاتژمێر 11:00ی شەوی ڕابردو بە سێ هێرشی ئاسمانی ناوچەکەیان بۆردومان کرد".له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوه، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، گروپە بەکرێگیراوەکان بە پاڵپشتی ئاسمانی و زەمینی تورکیا، لە چەند میحوەرێکەوە هێرشێکی هەمەلایەنەیان بۆ سەر ناوچەی بەنداوی تیشرین دەستپێکرد، کە لەم ساتانەدا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج و بەکرێگیراوان ڕودەدات لە ناوچەکەدا، لەنێو فڕینی چڕ و پڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا".