هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسراییلی بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی سووریا ولوبنان
ژێدەرە هەواڵیەکان لە هێرشی فڕٶکە شەڕکەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەرناوچەگەلێک لە ناوخاکی سووریا هاوسنوورلەگەڵ لوبنان هەواڵیان دا.
کەناڵی میدیایی خۆڕاگری بە گیڕانەوە لە سەرچاوەلوبنانیەکان وتی: فڕٶکە شەڕکەرەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچەگەلێک لەناوخاکی سووریا لە نزیک سنووری لوبنانیان لە بەرامبەرشاری ئەلهرمل بۆمباران کردووە. لەم بارەوە هەواڵدەری سپۆتنیکی ڕووسیا بەگیڕانەوە لە سەرچاوەکانی لە سووریا نووسیی: دەنگی تەقینەوەگەلێک کە لە باکووری ڕۆژئاوای دەمیشقی پێتەختی سووریا بیسترا،کەئەنجامی پەلامارە ئاسمانیەکانی سوپای ئیسراییل بۆ سەر ناوچە هاوسنوورەکانی لوبنان بووە. کەناڵی تەلەفیزیۆنی سووریا سەربە هەتەشە یش ڕاپۆرتی دا کە سوپای ڕژێمی داگیرکەرکۆنترۆڵی "تل ئەحمەر" لە شارۆچکەی کودنە لە گردوپەڕی قونەیتەرە کەیەکێ لە گرینگترین شوێنە سەربازیەکانی ناوچە دێتە ئەژمار ،گرتە دەس. سوپای ڕژێمی زایۆنی دوای کەوتنی حکومەتی بەشارئەسەد پەلامارەکانی خۆی لەدژی ژێرخان وناوەندە سەربازیەکانی سووریا پەرەپیداوە ولەم ماوەیەدا هەروا سەرقاڵی بومباران کردنی ناوەندە سەربازیەکانە.لەکاتی ڕٶخان وکەوتنی حکومەتی بەشارئەسەد ، سوپای ڕژێمی زایۆنی بە تێپەڕین لە هێڵی بەربەستی نێوان ناوچەی داگیرکراوی جۆلان لەگەڵ سەرزەوینی سەرەکی سووریا، دەستی داوەتە بەردەوامکردنی داگیرکاری ناوچە نزیکەکانی جۆلان لە پارێزگاکانی دەرعا وقونەیتەرە.