کانونی دوھەم 16, 2025 18:01 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئەندامانی هەتەشە بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی دیمەشق

ملیشیاکانی هەیئەتی تەحریروشام پەلاماری ناوچەی زۆراوای دیمەشقیان دا کە زۆربەی دانیشتووانی کوردن.

ئەندامانی میلیشیاکانی هەیئەتی تەحریروشام کە پاش ڕووخانی بەشار ئەسەد دەسەڵاتی دیمەشقیان گرتووەتە دەست، پەلاماری ماڵی کوردەکانیاندا لە گەڕەکی زۆراوای دیمەشق. 

هێزەکانی هەتەشە بە چەکی سووک و قورس ماڵی خەڵکی ئەم گەڕەکانەیان دایەبەر دەسڕێژی گوللە و پاش چوونەدەری خەڵک لە ماڵەکانیان، دەستیان دایە تاڵانکردنی ماڵ و سامانیان. هێزەکانی هەتەشە با کردەوە و ئاکاری دڕندانە لەگەڵ خەڵکی ئەم ناوچەیە و هەروەها سووکایەتی کردن بە کوردەکان، هەوڵ دەدەن دانیشتووانی زۆراوا لە ناوچەکە دەرکەن، بە وتەی ژێدەرە خۆجێیەکان شەڕ و پێکدادانەکان لە گەڕەکی زۆراوای دیمەشق ئێستاش هەر بەردەوامە.

سەرپەیڤ