بیناسازییە گوماناوییەکانی ڕژێمی زایونی لە سوریا
وێنە سەتەلایتییەکان بیناسازی نوێ لەلایەن ڕژێمی زایونیەوە لە سوریا و دروستکردنی ڕێگایەکی نوێ لە نێوان سوریا و ناوچە داگیرکراوەکان پشتڕاست دەکەنەوە
وێنە سەتەلایتیەکان دەریدەخات کە سوپای زایونی لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانییەوە لە بەرزاییەکانی جۆلانی باکووری سوریا تا ناوچە داگیرکراوەکان ڕێگایەکی نوێ دروست کردووە ، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە دروستکردنی ئەم ڕێگایە لە سەرەتای مانگی ژانویە دوای چەند هەفتەیەک لە پێشهاتەکانی سوریا و ڕۆیشتنی حکومەتی بەشار ئەسەد، دەستیپێکردووە . ڕژێمی زایونی هاوکات لە گەڵ جموجۆڵەکانی خۆی لە خاکی سوریادا ڕۆژی هەینی بە فەرمی ڕایگەیاند کە، بە پێچەوانەی ئەوەی لە ڕێککەوتنی ئاگربەست باس لێ کراوە سبەینێ یەکشەممە، سوپای لوبنان لە باشووری لوبنان ناکشێتەوە . حیزبوڵڵای لوبنان بەرلەوەش سەبارەت بە چوونە دەری زایونیەکان لە باشووری لوبنان وریایی دا بوو .