گەڕانەوەی ئەندامانی داعش لە کەمپی ئەلهۆل بۆ ناوچە جیاجیاکانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i435228-گەڕانەوەی_ئەندامانی_داعش_لە_کەمپی_ئەلهۆل_بۆ_ناوچە_جیاجیاکانی_سوریا
بەرپرسانی کەمپی ئەلهۆل لە سوریا بەنیازن خێزانەکانی داعش بگەڕێننەوە بۆ ناوچە جیاجیاکانی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2025 13:27 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی ئەندامانی داعش لە کەمپی ئەلهۆل بۆ ناوچە جیاجیاکانی سوریا

بەرپرسانی کەمپی ئەلهۆل لە سوریا بەنیازن خێزانەکانی داعش بگەڕێننەوە بۆ ناوچە جیاجیاکانی سوریا .

جیهان حەنان، بەڕێوەبەری کەمپی ئەلهۆڵ کە شوێنی نیشتەجێی بوونی  ئەندامانی داعش وخێزانەکانیان لە سوریا یە  ڕایگەیاند،  پلانی گەڕانەوەی 66 خێزانی نیشتەجێی ئەم کەمپە بۆ ناوچە جیاجیاکانی سوریا لە ئارادایە  .کەمپەکە دوای  شکستی داعش لە سوریا لە ساڵی 2019وە بووەتە   شوێنێک بۆ ڕاگرتنی خێزان و ئەندامانی  داعش، و لە ئێستادا ٤٠ هەزار ئەندامی داعش وخێزانەکانیان لەم کەمپەدا زیندانی کراون. پێشتریش  وڵاتانی ناوچەکە بۆ وێنە عێراقیش چەندین جار ئەم کەمپەیان بە بۆمبێکی ته وقیتکراو وەسف کردووە .