شوبات 02, 2025 09:06 Asia/Tehran
  • سێ کوژراوبە هۆی تەقینەوەی ترۆمبیلی بۆمبئاخنکراو لە مەنبیجی سووریا

بەهۆی تەقینەوەی ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراو لە ناوەندی شاری مەنبیج لە گردوپەڕی حەڵەب لە باکووری سووریا ، سێ کەس کوژران.

 


بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبیەکان ، بەرێووەبەری نەخۆشخانەی مەنبیج لەم بارەوە وتی: تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوەندی شاری مەنبیج ، سێ کوژراو چەند برینداری لێکەوتووەتەوە. ئەم تەقینەوەیە لە نزیک مەیدانی " ئەلسەفینە" لە ناوچەیەکی پڕحەشیمەت ڕووی داوە. بەرگری مەدەنی سووریا جەختی کرد بەهۆی تەقینەوە، دوو بینا وکارگەیەکی جل دۆرین توشی ئاگرکەوتنەوە بوون وبیناکانی دەوروبەریش کاول بوونە. دەوروبەری بەنداوی تەشرین لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی مەنبیج ، شایەتی تێکەڵچوونی ڕۆژانە وبەردەوام لە نێوان گروپەکانی سوپای نیشتمانی سووریا " بەرداکۆکی تورکیا" وهێزەکانی حەسەدە" هاوپەیمانی ئەمریکا"یە. هێزەکانی سوپای نیشتمانی سووریا، مانگی ڕابردووکۆنترۆڵی ئەم شارەیان گرتە دەس.

 

 

سەرپەیڤ