هەسەدە زەبرێکی قورسی لە هێزەکانی تورکیا داوە
شوبات 14, 2025 08:22 Asia/Tehran
هێزهکانى سوریاى دیموکرات (ههسهده) ئاشکرای کرد، لەدەوروبەری پردی قەرەقۆزاک زەبرێکی گهورهیان لهسهربازانى سوپاى تورکیا داوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردوه، بەفڕۆکەی بێفرۆکەوان پێگەیەکی سوپای تورکیایان خاپورکردوهو بههۆیهوه سێ چهکدارى سوپاى تورکیا کوژراونو دوو چەکداری گروپەکانی هاوپەیمانی تورکیاش برینداربوون.
ههسهده دەڵێت:"لەوەڵامی هێرشەکانی تورکیاو گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی، هێزەکانیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدا بۆ کردنە ئامانجی بنکەکانی تورکیاو گروپە چەکدارەکان لەدەوروبەری پردی قەرەقۆزاک، کە لێی جێگیرکراون، هەروەها گردەکانی دیکەش کە گروپە چەکدارەکانی تیادا جێگیربون".