بەردەوامیی جەنایەت و پەلامارەکانی سوپای تیرۆر لە سووریا و بێدەنگەی حکومەتی جەولانی
ڕژێمی زایۆنی لە سێبەری بێهەڵوێستی حکومەتی کاتیی جەولانی بەرامبەر هێرش وپەلامارەکان ، درێژە دەدات بە تاوان و پەلامارەکان بۆسەر قونەیتەرە ودەرعا ولازقیە .
میدیا سووریەکان ئەمڕۆژیش ڕایانگەیاند ، تانکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناوەندێکی سەربازیان لە نزیک گوندی " حزر" لە گردوپەڕی باکووری " قونەیتەرە ' گوللە باران کرد. سەرچاوەکانی هەواڵ لە تەقەی دە گوللە لەلایەن تانکەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرەو ئەم ناوەندە هەواڵیان دا. هاوکات دەنگی چوار تەقینەوە لە ناوخۆی ناوەندی سەربازی " محیرس" لە باکووری قونەیتەرە لە باشووری سووریا بیسترا. لە لایەکی تر سەربازانی رژێمی زایۆنی دەستیان دایە تەقەی ڕوناک کەرەوە لە ئاسمانی گوندی کویا لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای دەرعا. هەروەها فڕۆکە ناس کراوەکانی ئەم رژێمە لەسەر ئاسمانی گردوپەڕی باکوور وڕۆژهەڵاتی دەرعا فڕین . سەرچاوە خۆجییەکان لە سووریایش ڕایانگەیاند: سەربازانی زایۆنی بە کەرەسە وئامیری خۆیان چوونە ناو " وادی یەرموک" لە گوندی " جملە" لەناوچەی حوز یەرموک لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای دەرعا.
سەرچاوە خۆجییەکان هەروەها لە حەرەکەتی سێ تانک بەرەو جادەی" سیسون" وسەقامگیرکردنی بڕیک تانگ ونەفەرهەڵگری سوپای ڕژێمی زایۆنی لە سەرڕێگای " وادی ئەلرقاد" هەواڵیان دا. ڕژێمی زایۆنی بەیانی ئەمڕۆژیش ناوەندە سەربازیەکان لە شاری لازقیەیان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بۆمباران کرد . فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی وپاپۆڕە جەنگیەکانی ئەم ڕژێمە لە دەریای مەدیتەرانە بنکە وناوەندی تیپی ١١٠یان لە شاری لازقیە لە لێوارەکانی ڕۆژئاوای سووریا دایەبەر پەلامار . گروپێک لە حزبەکان وخیڵکی سووریا ڕایانگەیاند کە بی دەنگی جۆلانی لە بەرامبەر بارستای بێ هەژمار لە پەلامارە ئاسمانی، دەریایی وزەوینیەکانی ڕژێمی زایۆنی شک وگومان دروست ئەکات کەئەم پەلامارانە ڕەنگە پیشتر لەگەڵ حکومەتی جۆلانی هەماهەنگ کرابێت. پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا لەحاڵێکدا ئەم ڕۆژانە تەشەنای سەندووە کە نە شام ونە وەزاڕەتی بەرگری سووریا هیچ کاردانەوەیەکیان بەم جەنایەتانە نیشان نەداوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە پەلاماری ڕۆژی سیشەممە ی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گردوپەڕی رۆژئاوای دەرعا حەوت شارومەندی سووریایی کوژران .