ئادار 30, 2025 14:34 Asia/Tehran
  • دەسگیرکرانی هەشت سووری لە گوندی کویا وکوژرانی یەک سەربازی ئیسرائیلی لە ڕیفی دەرعا

بڕیک لە میدیا سوریەکان ڕاپۆرتیان دا کە سوپای ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل هەشت کەسی لە گوندی کویا لە ڕیفی دەرعا کە خەرێکی کاری کشتووکاڵ بوون قوڵبەست کردووە.

بڕێک لە سەرچاوە خوماڵیە سووریاییەکان ڕاپۆرتیان داکە گەشتێکی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بەیانی ئەمڕۆ هەشت وەرزیەری کویای کە خەرێکی کاری کشتووکاڵ بوون لە دوڵی یەرموک لە گردوپەڕی ڕۆژئاوای دەرعا کە سەرقاڵی ئیش وکاربوون ، قوڵبەست کردووە.

هێزە داگیرکەرەکان دوێنێ دوو گەنجی خەڵکی کویایان قوڵبەست کردووە کە خەرێکی کاری کشتووکاڵ بوون کە بە هەوڵ وتەقالای لێژنەی خاچی سوور ئازاد کران .بڕێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش وێنەگەلێک لە سەردانی تیمە میدیایە دەرەکیەکانیان لە کویا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بڵاوکردەوە. ئەم گوندە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ، گۆڕەپانی تەشەنای هەڵمەتی سەربازی ڕژێمی زایۆنی هاوڕی لەگەڵ جێبەجێ کرانی بەربڵاوی خەڵک لە ماڵەکانیان لە گوند وگردوپەڕی بۆ شوێنی ئەمن بووە/. ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە کاتی کەوتنی نزامی بەشارئەسەد ، بە ئەنقەست سنوورە ئاسایشتیەکانی خۆی لە باشووری سووریای پەرە پیداوە ودەرعا سەربازی دۆخی ئێستاکەی سووریا وئەوەکە ئەم کاروکردە تەنیا چالاکیەکانی پێشپێگرانەیە، کردووە بە گۆڕەپانێک بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی.

 

 

سەرپەیڤ